لێکچواندێنی جوانى پێغەمبەر یوسف سەلامی خوای لەسەر بێت لەگەڵ مانگی ڕەمەزان

لێکچواندێنی چەند جوانە لەنێوان پێغەمبەر یوسف سەلامی خوای لەسەر بێت لەگەڵ مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە لایەن ابن قیم ی جوزی.

دوازدە مانگی ساڵ وەک دوازدە کوڕەکەی یەعقوبن،
بەڵام تەنها پێغەمبەر یوسف علیە السلام لە هەموویان خۆشەویستربوو لای باوکی، هەر وەک مانگی ڕەمەزان لە لای خواوە لەهەموو مانگەکانیتر خۆشەویسترە.
هەر وەک چۆن خوای گەورە خۆشبوو لەتاوانەکانی  یازدە براکەی یوسف سەلامی خوای لەسەربێت، بە دوعای پێغەمبەر یوسف،
بەهەمان شێوەش خوای گەورە لە گوناهی هەر یازدە مانگ خۆش ئەبێت، بەو دوعایانەی کە لەمانگی ڕەمەزان دەیکەیت.