خاوەن مارکێتەکە بەژنەکەی وت: حسابەکەت 145هەزار دەکا

ئادابە ئیسلامیەکان
لە سۆپەرمارکیتێك کەل و پەلم دەکڕی،کاتێك چووم پارەکەی بدەم لەڕیزەکەدا ژنێك لەگەڵ دوو کچی بچووکی لەڕیزەکەدا وەستابوون،پاشان کوڕێکی گەنج و منیش لەدوای ئەوانەوە بووم .
خاوەن مارکێتەکە بەژنەکەی وت: حسابەکەت 145هەزار دەکات، ژنەکەش کەمێك شڵەژاو دەستی برد بۆ جانتاکەی و لێرەو لەوێ 100 هەزاری کۆکردەوەو پارەی دەستی کچەکانیشی هێناو پارەکەی گەیاندە 125 هەزار.
ژنەکە ویستی هەندێك لەشتەکان بگێڕێتەوە بۆئەوەی نرخی شتەکان کەم بکات، یەكێك لەکچەکانی وتی: دایە ئەو بووکە بگێڕەوە پێویستم پێی نیە !!
لەپڕ گەنجێك لەدوای ژنەکەوە 50هەزاری فڕێدایەخوارەوەو دواتر بە ڕێزەوە بە ژنەکەی وت: دادە ئاگاداربە ئەو پارەیە لەجانتاکەت کەوت ،ژنەکەش سوپاسی کردو پارەی شتەکانی واسڵ کردو ڕۆشت.
منیش کوڕە گەنجەکەم وەستاندو پێم وت: براکەم ئەمەوێ پێم بڵێی جۆن ئەو بیرۆکەیەت بۆهات؟ لەوکاتەدا ئەو پارەیەی خۆت خستە خوارەوەو وات نیشاندا هی ژنەکەیە؟
سەرەتا گەنجەکە نکوڵی لێکرد،بەڵام من وتم:بەچاوی خۆم بینیم پارەی تۆ بوو خستە سەرزەوی و دڵنیاشم کرد لای کەس ناوت ناهێنم گەر پێتخۆش نەبێ.
ئەویش وتی: وەڵا برام،هەستم بەناڕەحەتی کرد کاتێك بینیم ئەو ژنە بەشێوە شڵەژاوەو پارەکەی بەشی ناکات هەتا لای کچەکانی شەرمەزار نەبێ
،خوای گەورە خستیە دڵمەوە ،کە ئەو کارەبکەم و وادابنێ ئەو دایکی خۆم بووەو لێی قەوماوە .
منیش وتم براکەم ئیشەڵا لەوکەسانە دەبیت کەخوای گەورە لەبارەیانەوە دەفەرموێ: (فأما من أعطى و اتقى وصدق بالحسنى فسنيسره لليسرى)