پیرەپیاوێک سێ کوڕی هەبوو کە هەمویان پێکەوە بەخۆشی دەژیان رۆژیێکیان پیاوەپیرە نەخۆشکەوت و نەخۆشی زۆری بۆ هێنا ، سێ کوڕەکە پێشبڕکێیان دەکرد لە خزمەتکردنی باوکەکەیان
کوڕە بچوکەکەیان داوایکرد لەدوبراکەی کە ڕێگەی بدەن بیباتە ماڵی خۆی بۆ ئەوەی خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ خزمەتکردنی
سەرەتا ڕەتیانکردەوە بەڵام دواتر ڕازی بون کاتێ کوڕة بچوکەکە وتی ئامادەم دەست هەڵگرم لەبەشە میراتەکەم ئەگەر ڕازی ببن
کوڕە بچوک باوکە نەخۆشەکەی بردە ماڵی خۆی و خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی تا وەفاتیکرد
شەوێکیان لەخەونیدا باوکی بینی پێی وت کوپەیە ئاڵتونم لەو شوێنەدا شاردووەتەوە ، بەیانی کوڕە بچوک چووە ئەو شوێنەی کەباوکی پێی وتبوو لەخەونیدا و کوپە ئاڵتونەکەی دەرهێنا
ئەویش بردی و چووە لای دوو براکەی و چیرۆکەکەی بۆ گێڕانەوە ، ئەوانی وتیان تۆ بەشت نیە تێیدا چونکە خۆت دەستت هەڵگرت لەمیراتی باوکم
شەوی دواتریش خەونێکی هاوشێوەی بەباوکیەوە بینیەوە کاتێک چوو کوپە ئاڵتونەکەی دەرهێناو چوە لای براکانی بەهەمان شێوە لێیان سەند و وتیان تۆ بەشت نیە لە میراتی باوکمدا خۆت وات ووتووە
کوڕە بچوک بەدڵتەنگی گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و خەوی لێکەوت لەخەویدا باوکی بینی پێی وت لە باخچەی پشتەوەی ماڵەکەمدا لەکوپەیەکی ئاودا یەک دیناری ئاسنی تێدایە ، کوڕە بچوک هەستا لەخەو و چووە شوێنەکە و دینارەکەی دەرهێنا و چوو براکانی لێ ئاگادارکردەوە ، ئەوانیش دەستیانکردە پێکەنین و گاڵتەپێکردن وتیان دینارێک چیە هەڵیگرە بۆ خۆت
کوڕە بچوکیش دینارەکەی هەڵگرت بۆ جۆی و گەڕایەوە لەڕێگەدا ڕێی کەوت لە ڕاوچیەک دوو ماسی پێ بوو لێی نزیک بویەوە و پێی وت ئەو دوو ماسیە بەچەند دەفرۆشی ؟
وتی تەنها یەک دینار
کوڕەش دینارەکەی دایە دەستی و دوو ماسیەکەی بردەوە بۆ ماڵەوە و داوای لەهاوسەرەکەی کرد ماسیەکان ئامادەبکات بۆ ئێوارە
کاتێک هاوسەرەکەی ماسیەکانی لەتکرد هەریەکەیان شتێکی بریقەداری لەناوسکیاندا دەرهێنا و بینی دوو گەوهەرن و دەنگوباسی دۆزینەوەی دوو گەوهەر لەناو سکی دوو ماسیدا کە بەدینارێک کڕیویانن هەموو وڵاتی تەنی
کورتەی چیرۆک ئەوەیە چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک کردەوەیەکە کە خوا پاداشتت دەداتەوە لەڕێگەیەکەوە کە خۆشت بیری لێناکەیتەوە
وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُە هەمویان پێکەوە بەخۆشی دەژیان رۆژیێکیان پیاوەپیرە نەخۆشکەوت و نەخۆشی زۆری بۆ هێنا ، سێ کوڕەکە پێشبڕکێیان دەکرد لە خزمەتکردنی باوکەکەیان
کوڕە بچوکەکەیان داوایکرد لەدوبراکەی کە ڕێگەی بدەن بیباتە ماڵی خۆی بۆ ئەوەی خۆی یەکلایی بکاتەوە بۆ خزمەتکردنی
سەرەتا ڕەتیانکردەوە بەڵام دواتر ڕازی بون کاتێ کوڕة بچوکەکە وتی ئامادەم دەست هەڵگرم لەبەشە میراتەکەم ئەگەر ڕازی ببن
کوڕە بچوک باوکە نەخۆشەکەی بردە ماڵی خۆی و خۆی تەرخانکرد بۆ خزمەتی تا وەفاتیکرد
شەوێکیان لەخەونیدا باوکی بینی پێی وت کوپەیە ئاڵتونم لەو شوێنەدا شاردووەتەوە ، بەیانی کوڕە بچوک چووە ئەو شوێنەی کەباوکی پێی وتبوو لەخەونیدا و کوپە ئاڵتونەکەی دەرهێنا
ئەویش بردی و چووە لای دوو براکەی و چیرۆکەکەی بۆ گێڕانەوە ، ئەوانی وتیان تۆ بەشت نیە تێیدا چونکە خۆت دەستت هەڵگرت لەمیراتی باوکم
شەوی دواتریش خەونێکی هاوشێوەی بەباوکیەوە بینیەوە کاتێک چوو کوپە ئاڵتونەکەی دەرهێناو چوە لای براکانی بەهەمان شێوە لێیان سەند و وتیان تۆ بەشت نیە لە میراتی باوکمدا خۆت وات ووتووە
کوڕە بچوک بەدڵتەنگی گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و خەوی لێکەوت لەخەویدا باوکی بینی پێی وت لە باخچەی پشتەوەی ماڵەکەمدا لەکوپەیەکی ئاودا یەک دیناری ئاسنی تێدایە ، کوڕە بچوک هەستا لەخەو و چووە شوێنەکە و دینارەکەی دەرهێنا و چوو براکانی لێ ئاگادارکردەوە ، ئەوانیش دەستیانکردە پێکەنین و گاڵتەپێکردن وتیان دینارێک چیە هەڵیگرە بۆ خۆت
کوڕە بچوکیش دینارەکەی هەڵگرت بۆ جۆی و گەڕایەوە لەڕێگەدا ڕێی کەوت لە ڕاوچیەک دوو ماسی پێ بوو لێی نزیک بویەوە و پێی وت ئەو دوو ماسیە بەچەند دەفرۆشی ؟
وتی تەنها یەک دینار
کوڕەش دینارەکەی دایە دەستی و دوو ماسیەکەی بردەوە بۆ ماڵەوە و داوای لەهاوسەرەکەی کرد ماسیەکان ئامادەبکات بۆ ئێوارە
کاتێک هاوسەرەکەی ماسیەکانی لەتکرد هەریەکەیان شتێکی بریقەداری لەناوسکیاندا دەرهێنا و بینی دوو گەوهەرن و دەنگوباسی دۆزینەوەی دوو گەوهەر لەناو سکی دوو ماسیدا کە بەدینارێک کڕیویانن هەموو وڵاتی تەنی
کورتەی چیرۆک ئەوەیە چاکەکردن لەگەڵ دایک و باوک کردەوەیەکە کە خوا پاداشتت دەداتەوە لەڕێگەیەکەوە کە خۆشت بیری لێناکەیتەوە
وَمَن يَتَّقِ اللَّهَ يَجْعَل لَّهُ مَخْرَجًا وَيَرْزُقْهُ مِنْ حَيْثُ لَا يَحْتَسِبُ وَمَن يَتَوَكَّلْ عَلَى اللَّهِ فَهُوَ حَسْبُهُ