عومه‌ری کوڕی خه‌تتاب ( خوا لێی ڕازی بێت ) به‌لای پیاوێکدا ده‌ڕوات له ناو بازاڕدا ، گوێی له پیاوەکە ده‌بێت که دوعا ده‌کات و ئه‌ڵێت :
{ اللهم اجعلني من عبادك القليل }
واته : په‌روه‌ردگارا له‌به‌نده که‌مینه‌کانم دابنێت ،
عمری کوڕی خەتاب ( خودا لێی رازی بێت ) به پیاوه‌که‌ی فه‌رموو :
ئه‌م دوعایه‌ت له کوێوه هێنا ؟
پیاوه‌که ئه‌ڵێت : خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێت :
{ وَقَلِيلٌ مِّنْ عِبَادِيَ الشَّكُورُ } { سبإ : ١٣ }
واته : { تەنها که‌مێك له به‌نده‌کانم سوپاسگوزارن }
عومه‌ری کوڕی خەتاب ده‌ستی کرد به گیریان و فه‌رموی :
هه‌موو که‌سێک له تۆ زاناتره عومه‌ر .