پیاوێک لە نزیک دارستانێکی چڕوپڕ ڕێی دەکرد لەپڕ هەستی بەدەنگی نەڕە و گرمەیەک دەکرد کە ئاوڕیدایەوە بینی شێرێکی گەورە لەدوایەوە ڕووە و ئەم بەخێرایی دەهات ، پیاوەکەش بەخێراییەکی زۆر دەستیکرد بەڕاکردن هەتا دەهات شێرەکە لێی نزیک دەبویەوە ،
لەپڕ بیرێک هاتە ڕێی پیاوەکە و لەترسی نزیک بونەوەی شێرەکە بەتەواوەتی لێی خۆی فڕێدایە ناو بیرەکەوە لە ترسا لەکاتی چونەخوارەوە بەبیرەکەدا دەستی دەبرد بۆ هەموو شتێک و دەستی گیرایە ئەو حەبلەی کە ئاوی پێ دەردەهێنرێت و خۆی پیا هەڵواسی
شێرەکە هاتە دەمی بیرەکە ، پاش کەمێ بینی لە خوارەوەی بیرەکە مارێکی هێچگار گەورە فیسەی ئەهات
لەسەرەوەی بیرەکەش بینی دوو مشکی سپی و ڕەش خەریکی خواردنی ئەو حەبلەن کە پیاوەکە خۆیی پیا هەڵواسیوە
پیاوەکەش بەدەستی پەتەکەی ئەتەکان بۆ ئەوەی دوو مشکەکە دورخاتەوە لەحەبلەکە بەجۆرێک وای لێ هات جۆلانەی دەکرد لەمبەر بۆ ئەوبەری بیرەکە بەحەبلەکە و دەیکێشا بە دیواری بیرەکەدا
تا هەستیکرد بە شلیەکی لینج بەدیوارەکەوە و بەقۆڵی پێیدا کێشا هەستیکرد هەنگوینە کە شانەی هەنگ هێلانەیان کردووە لەو بیرە سازگارەدا هەندێکی خوارد لەهەنگوینەکە لەخۆشی تامی هەنگوینەکەدا دەستیکردە هەنگوین خواردن و ناڕەحەتی و ترس و دڵەڕاوکێکانی شێرەکەی سەرەوە و مارەگەورەکەی خوارەوە و دوو مشکە ڕەش و سپیەکەی لەبیرکرد
لەپڕ پیاوەکە خەبەری بویەوە بینی خەوی بینیوە !!
پیاوەکە بڕیاریدا پچێتە لای کەسێکی شارەزا خەوەکەی بۆ لێکبداتەوە
چوە لای زانایەکی شارەزا و بۆی گێڕایەوە
زاناکە پێی وت بۆ ماناکەی نازانیت ؟!!
پیاوەکە وتی نەخێر
زاناکە پێی ووت خەوەکەت ژیانتە
شێرەکە کە بەدواتەوەیە فریشتەی گیان کێشانە کە کەس لەدەستی دەرناچێت
بیرەکەش کە ماری تیایە ئەو قەبرەتە کە بۆی دەبرێیت
ئەو پەتەشی کە دەستت پێوەگرتبوو تەمەنتە
دوو مشکە ڕەش و سپیەکە شەو و ڕۆژە کە بەبەردەوامی لەتەمەنت کەم دەکەنەوە
هەنگوینەکەش ژیانی دنیایە کە شیرینە و لەتاو شیرینی دنیا کە هەموو شتێکی لەبیر بردویتەتەوە
...........
دوای خوێندنەوەی بڵاوی بکەرەوە با ئەم بیرخستنەوە بگاتە هەموو کەسێک(وَذَكِّرْ فَإِنَّ الذِّكْرَى تَنفَعُ الْمُؤْمِنِينَ)