چوار هاورێی موفلیس سواری تاکسی دەبن

چوار هاورێی موفلیس سواری تاکسی دەبن بەڵام پارەیان پێ نیە!لە ناو خۆیاندا رێکدەکەون کە دابەزین یەکسەر رابکەن .. لە کاتی گەیشتن بۆ شوێنەکەیان هەر چواریان دەرگای ئۆتۆمبیل دەکەنەوە و هەڵدێن و دەڕۆنە ناو باڵەخانەیەکی نزیک کە زۆر تاریک دەبێت ماوەیەک لەوێ خۆیان دەشارنەوە و پاشان یەکێکیان دەدات لە سەر شانی ئەوەی دیکەیان و دەڵێ: حەمەدەمین، ئەویش دەڵێ: حەمەدەمین نیم من شوفێری تاکسیەکەم بەس لەڕاهی خوا پێم بڵێن چی رووی داوە‌ بەوشێوەیە ڕاتان کرد؟!