لە یەکێک لە کڵێساکانی وڵاتی هیندستان پەیکەرێکی دەستکرد دانراوە بەوەی عیسای کوڕی مەریەمە! لەناوەڕاستی سالی ۲۰۱۲ کاتێک بینیان دڵۆپە ئاو بەناو پەنجەکانی پێی پەیکەرەکە دێتە خوارەوە راستەوخۆ هیندییە دەبەنگەکان بە"موعجیزە"ناوزەدیان کردو، رۆژانە خەڵکێکی زۆر بۆ دیتنی و وێنەگرتنی دەهاتنە کڵێساکە!هەروەها بەشێکی زۆر لەسەردانیکاران وەک شیفایەک لە دڵۆپە ئاوەکەیان نۆش دەکرد!کار گەیشتە ئەو ڕاددەیەی ئەندازیارێک بێت و، بەدوادا چوونی جددی بۆ دڵۆپە ئاوەکە بکات!سەرەنجام بۆی دەرکەوت ئەو دڵۆپە ئاوە لە درزی بۆڕی ئاودەستێکی نزیک ئەو شوێنەوە دێت و بەپێیەکانی پەیکەرەکە فوارە دەکات!