دەتوانی بۆنیان نەکەی!!!

پیرەمێردێک لەنێو پاسدا لەتەنیشت کچێک دانیشتبوو.
پاش بەڕێکەوتنی پاسەکه،
پیرەمێردەکە ڕووی کردە کچەکەو پێی گوت:
ـ کچم ئەوە چ شەرواڵێکە نیوەی قاچت لە دەرێیە؟
کچەکە گوتی:
ـ دەتوانی سەیرم نەکەی!
پیرەمێردەکه بێدەنگ بوو.
پاش یەک دوو خولەک پیرەمێردەکە پێڵاوەکانی داکەند، بۆنی  گۆرەوییەکانی لە بۆنی زێراب دەچوو!
کچەکە ڕووی کردە پیرەمێردو گوتی:
ـ ئەوە چ دەکەی خاڵۆ؟ بۆنی گۆرەوییەکانت خەریکە گێژمان دەکا!
پیرەمێرد ڕووی کردە کچەکەو
گوتی:دەتوانی بۆنیان نەکەی!!!