لەڕۆژێکی وەک ئەمڕۆداو لە 2-10-1187 شاری قودسی پیرۆز ڕزگارکرا لەدەستی خاچ پەرستە داگیرکەرەکان
دوای 88ساڵ لەداگیرکردنی لەلاین خاچ پەرستەکانەوە لەلایەن سوڵتانی دەوڵەتی ئەیوبی سەڵاحەدینی ئەیوبیەوە ڕزگارکرا
جیاواز لە داگیرکەری خاچ پەرستان کە پێش 88ساڵ کە قودسیان داگیرکرد 70هەزار دیلیان سەربڕی ، سوڵتان سەڵاحەدین یەک دیلی نەکوش ت بەڵکو ئازادی کردن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان
بەداخەوە دوای سەدان ساڵ ئێستا لەناو کوردا کۆمەڵێ قین لەدڵ بەرامبەر بە ئیسلام لەگەورەیی سەڵاحەدینی ئەیوبی کەم دەکەنەوە و دەڵێن بۆچی دەوڵەتی کوردی دانەمەزراند ؟!
لەکاتێکدا لەو سەردەمەدا دەوڵەتی نەتەوەیی بونی نەبووە و سەڵاحەدین دەوڵەتی ئەیوبی دامەزراند کە سوڵتان و کاربەدەستەکانی کوردبوون و حوکمی زۆرینەی ناوچەکەی دەکرد ، ئەوانەشی دوای هەزار ساڵ دەیانەوێت لەگەورەیی سەڵاحەدین کەمکەنەوە کە ڕەمزێکی مێژووی مرۆڤایەتیە نەک ئیسلام و کورد بەتەنها خۆیان حوکمی گەڕەکێکیان پێناکرێت و جاش و کۆیلەی وڵاتانی ناوچەکەو جیهانن .