ھۆکاری دواکەوتنی قسەکردنی منداڵ ......

ژمارەیەکی زۆری خێزانەکان گرفتی دواکەوتنی قسەکردنی منداڵیان ھەیە و ھۆکارەکەشی نازانن، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ چەند نھێنیەکی لەبارەوە ئاشکراکردوە.
لەوبارەیەوە (بریانا مکمیلان) توێژەر لەزانکۆی (وسکۆنسن مایسن) رایگەیاند بەھۆی دەنگەدەنگەوە بەتایبەت دەنگی رادیۆ و تەلەفزیۆن وادەکات منداڵان درەنگتر فێری وشەکان بن.
مکمیلان دووپاتی کردۆتەوە کەداخستن و کوژانەوەی تەلەفزیۆن و رادیۆ و کزکردنی دەنگ ھاوکار دەبێ لەگەشەی زمان و ھاندانی ناسینەوەی مەودای دەنگەدەنگ و سود وەرگرتن لەدۆخە ھێمنەکان و دەبێتە چانسێک بۆ قسەکردن لەگەڵ منداڵ و دۆزینەوە و فێربوون.
توێژینەوەکە سەلماندویەتی کەئەو دەنگەی لەئامێری تەلەفزیۆن و رادیۆوە دەردەچێت وادەکات منداڵان بەسەختی گوێ لەوشەی نوێ بگرن، ئەمەش سەلمێنەری ئەوەیە کەدەنگەدەنگ کاریگەری خراپی ھەیە لەسەر فێربونی زمانی قسەپێکردنی منداڵ .