ئەو پیاوەی،،،
بووە سەبەبی حەربی عالەمی یەکەم،،،
(غافریلۆ پرینسیپ)ی صربی،پیاوەکی قوتیلە بوو،،،
لە شکلیدا،پیاوەکی پوتەی،پوخەی،خەرپوشۆکە بوو،،،
لە تەبیعەتیشدا،بڕۆکەک توڕە و توند و تفت و توشی عیناد بوو،،،
ڕۆژەک،بێ ئیش دەسوڕاوە و ویستی کاسبییەکی بکا،،،
لەبەر ئەوەی مەعاشی عەسکەری زۆر بوو،ویستی ببیتە عەسکەر و تەقدیمی عەسکەری کرد،،،
فەقیرەی،لەبەر بەژنە کورتەکەی،ڕەفزی لۆ هاتەوە،،،
ئیدی ئەویش ویستی لۆ خەرکی ئیسپات بکا، پیاوەتی و ئازایەتی، بە بەژن نیە بە غیرەتە،،،،
کەتنەکی کرد سەری هەزاران بنیادەمی پێ لە قوڕێنا،برێن کو؟
ڕۆژەک،شازادەی نەمسا و ژنەکەی زیارەتی سەرایڤۆیان کردبوو،،،
ئیستیقبالەکی گەورەیان لێ کردن و بە فەخفەخە و هەرا،مافوری سۆریان لۆ ڕایەخستبوون،،،
غافریلۆش گۆتی،فڕسەتە،با لۆ حەموو دنیایێ ئیسپات بکەم ئەمن کێمە،،،
دەمانچەی ڕاکێشاو،تەق،هەردووکیان( شازادە و ژنەکەی)پێکەوە کوشتن،،،
ئەو حادیسەیەش لە ٢٨/٦/١٩١٤ ز بوو،،،
ئەوەش بووە سەبەبی حەربی عالەمی یەکەم و ڕووخانی دەوڵەتی عوسمانی و گۆڕانی هەموو خەریتەی شەرقی ئەوسەت و
کوژرانی نێزیکە ١٦ ملیۆن کەس و ٢٠ ملیۆن بریندار و ٨ ملیۆن بزر،،،