هەر کەسە و لە چاوی خۆیەوە بەرامبەرەکەی دەبینێت

شەوێكیان سێ هاوڕێ بەیەكەوە
بەڕێگادا دەڕۆشتن بینیان پیاوێك لە
كەناری ڕێگاكە خەریكە چاڵ
هەڵدەكەنێت ... یەكێكیان بەبرادەرەكانی
وت : تەماشاكەن ،ئەو پیاوە چاڵ
هەڵدەكەنێت ... ئەوە كەسێكی كوشتوەو
بەم شەوە دەیشارێتەوە . هاوڕێی
دوووەم وتی : نا، ئەوە كەسێكی بكوژ
نیە ..ئەوە متمانەی بەكەس
نیە .. هاتوە هەتا پارەكانی لێرەدا
بشارێتەوە .هاوڕێی سێیەم وتی :
قسەی هیچ كامتان راست نیە ئەوە
پیاو چاكە ،دەیەوێت بیرێكی ئاو لێبدات
و كەس بەخێری نەزانێت.