ئەمریکاو کودەتا..!
لەم ڕۆژانه لەگەڵ برادەرێکی تەلەعفەری (تورکمان)باسی دۆخی عێراقمان دەکرد، هاتینه سەرباسی کودەتای سەددام بەسەرسەرۆکی پێشووتری عێراق ئەحمەد حەسەن ئەلبەکر.
ئەوبرادەرە گوتی:ئامۆزایەکم یەکێك بوو له پاسەوانە تایبەتەکانی ئەحمەد حەسەن ئەلبەکر به پلەی نەقیب.. ڕۆژێك ئەحمەدحەسەن ئەلبەکر بانگی دەکاودە ڵێ: کوڕم! لەم ڕۆژانه ئەمریکیەکان لەگەڵم دانیشتوون وپێیان وتووم دەبێ دەسەڵات جێبهێڵم بۆجێگرەکەم سەددام حوسێن..!دەبێ وازنامەیەك بنووسم ولەسەرشاشەی تەلەفزیۆن بیخوێنمەوە وبچمەوە ماڵه وە..تۆش کوڕێکی فەقیروبێ کێشەی، بادوای من تووشی کێشه نەبی، وامن نووسراوێکت بۆدەکەم بۆسه ربازگەی شاری موسڵ وبڕۆ لەوێ خزمەتی سەربازیت تەواوکه، وامانگێك مۆڵەتیشت بۆدەنووسم دوای مۆڵەتەکەت بڕۆ شوێنی خزمەتی تازەت..
لەمەوە دەردەکەوێ هەرچی گۆڕانکاری سیاسیه له ناوچەکه ناکرێ به بێ دەستی ئه مریکا..!دانان و لادانی سەرکردەکان بەخواستی ئەمریکایه، کوشتن و وێرانکردن بەخواستی ئەوە، سەرکردەکان لەباوەشی ئەو گۆش دەکرێن وبە مەمەی ئەو گەورە دەکرێن ..هەریەکێکیشیان بۆتەنها ساتێك دژی ئەوان بوەستێتەوە ئەوابه دەردی قەززافی وسەددام ودەیانی دیکەی دەبەن..!بالەبیرمان نەچێ ئەمریکاش لەباوە شی ئیسرائیل گۆش دەکرێ وبەبێ ڕەزامەندی ئەو یەک شاقاونانێت..!
Osama Jamel