10 زانیاری تەندروستی گرینگ


1. كۆرپەلە جوڵە دەكات یاخود دەجوڵێت دوای‌ (15) هەفتە لەسەرەتای‌ سكپڕی‌.
2. ژمارەی‌ ماسولكەكانی‌ لەشی‌ مرۆڤ بریتین لە (600) ‌و ئەو ماسولكانە (40%) كێشی‌ لەشی‌ مرۆڤ پێكدەهێنن.3. جگەر (جەرگ) تاكە ئەندامی‌ ناوەوەی‌ لەشی‌ مرۆڤە كە توانای‌ دووبارە گەشەكردنەوەی‌ هەبێت دوای‌ بڕینی‌ یاخود لێكردنەوەی‌ پارچەیەك لێی‌‌.4. ئەگەر (هێدفۆن) بۆ ماوەی‌ كاتژمێرێك لەگوێ‌ بكرێت ئەوا دەبێتە هۆی‌ زیادبوونی‌ بەكتریا لەناو گوێدا‌ بەڕێژەی‌ (700) جار.5. بوونی‌ مێش لەناو ماڵ دەبێتە هۆی‌ گواستنەوەی‌ (30) نەخۆشی‌ جۆراوجۆری‌ گەدە بۆ مرۆڤ.6.  بچوكترین ئێسك لەلەشی‌ مرۆڤدا لەناو گوێدایە‌و ناودەبرێت بە (stapes).7. خوێنی‌ لەشی‌ مرۆڤ ڕۆژانە (9) هەزار كیلۆمەتر دەبڕێت لەهەموو شوێنەكانی‌ لەشی‌ مرۆڤ.8.  چاوی‌ شین هەستیاری‌‌ زیاتر هەیە بەڕووناكی،‌ بەڵام چاوی‌ ڕەش ڕووناكی‌ كەمتر كاری‌ تێدەكات.9. منداڵی ئاسایی لەتەمەنی (6) هەفتەییدا چاوی دەتوانێت جوڵەكان ببینێت و دەنگەكانیش هەست پێبكات.10. لەووڵاتی (مالاوی) تەنها (173) پزیشك هەیە، بۆ هەر (88) هەزار كەسێك یەك پزیشك هەیە.