بەپێی توێژینەوە زانستییەكان سێو زیاتر لە (٣٠) جۆر ڤیتامینی تێدایە، ئەمە جگە لە چەندین جۆر مادەی كانزایی تری وەكو توخمەكانی تر.
لەئەنجامی توێژینەوەكاندا ئەوە دەركەوتووە كە سێوێكی گەورە لەژێر توێكڵەكەیدا (85%) ی ئاوەو تەنها (٦٠) كالۆری تێدایەو زۆر سوودی هەیە بۆ ددان و ڕیخۆڵەكان.
هەروەها سێو بڕێكی باشی جۆری شەكری ترێ یان بڵێین شەكری كلۆكۆزی تێدایە كە بە خێرایی وزە دەبەخشێتە ئەو كەسانەی هەمیشە هەست بە ماندووبوون دەكەن و (10 – 18) بۆ (١٨٠) میلیگرام پۆتاسێوم و فسفۆرو كالسیوم و مەگنیسیوم و ئاسنی تێدایە.
خواردنی سێو بۆ جوانكردنی پێست، یاخود بۆ ئەوانەی زوو نەخۆشی درم دەگرن یان تایان لێدێت زۆر بەسوودە، هەروەها بۆ چارەسەری قەڵەوی باشەو دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی كێشی لەشی مرۆڤ.
