واته: ئه‌نجامدانی نوێژی سوننه‌ت به‌شه‌و كه پێی ده‌وترێت (شه‌ونوێژ) كاته‌كه‌ی له دوای نوێژی عیشا ده‌ست پێ ده‌كات تاوه‌كو پێش نوێژی به‌یانی ، به‌ڵام باشترین كاتی كۆتایی شه‌وه .گه‌وره‌یی و فه‌زڵی شه‌ونوێژ سه‌باره‌ت به گوره‌یی و پاداشتی شه‌ونوێژ پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) فه‌رمویه‌تی : (َأَفْضَلُ الصَّلَاةِ بَعْدَ الْفَرِيضَةِ صَلَاةُ اللّيْلِ) واته: (باشترین نوێژ له دوای نوێژه فه‌ڕزه‌كان شه‌ونوێژه) .ژماره‌ی ڕكه‌عه‌ته‌كانی شه‌ونوێژ هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێن شه‌و نوێژ پێك هاتووه له یازده ڕكه‌عه‌ت ، به به‌ڵگه‌ی فه‌رمووده‌ی دایكی ئیمانداران (عائشه) (ڕه‌زای خوای لێبێت) كه ده‌فه‌رموێت : (ما زاد رسول الله صلى الله عليه وسلم في رمضان ولا في غير رمضان على إحدى عشرة ركعة) .واته: پێغه‌مبه‌ری خودا (صلى الله عليه وسلم) نه له ڕه‌مه‌زان وه نه له غه‌یری ڕه‌مه‌زان له یازده ڕكه‌عه‌ت زیاتری نه‌كردووه) .وه هه‌ندێك له زانایان ده‌ڵێن شه‌و نوێژ به یازده ڕكه‌عه‌ت زیاتریش درووسته به به‌ڵگه‌ی ئه‌م فه‌رمووده‌یه: (صلاة الليل مثنى مثنى فإذا خشي أحدكم الصبح صلى ركعة واحدة توتر له ما قد صلى).واته: شه‌و نوێژ دوو ڕكه‌عه‌ت دوو ڕكه‌عه‌ته ، ئه‌گه‌ر یه‌كێك له ئێوه ترسا بانگی به‌یانی به‌سه‌ردابێت ، با یه‌ك ڕكه‌عه‌ت بكات نوێژه جووته‌كانی بۆ ده‌كاته ووتر .ده‌بینین له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا پێغه‌مبه‌ری خوا (صلى الله عليه وسلم) ته‌حدیدی ڕێژه‌ی ژماره‌ی شه‌و نوێژی نه‌كردووه ، بۆیه ده‌ڵێن مرۆڤ چه‌ند ڕكه‌عه‌ت بكات دروسته .
شەو نوێژ صلاة اللیل