جیهان مه‌گۆره‌، خۆت بگۆره


ڕۆژێك له‌ ڕۆژان پاشایه‌ك، فه‌رمانڕه‌وایی وڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی ده‌كرد، چوو بؤ گه‌شت بۆ چه‌ند شوێنێكی دووری وڵاته‌كه‌ی. كاتێك گه‌ڕایه‌وه‌، نیگه‌رانبوو له ئازاری ‌پێیه‌كانی چونكه‌ ئه‌وه‌ یه‌كه‌مین جاربوو بۆ گه‌شتێكی ئاوا دوور و درێژ بچێت، هه‌روه‌ها ڕێگاكه‌ش زۆر سه‌خت و به‌رداویی بوو. دواتر، فه‌رمانی به‌ خه‌ڵكه‌كه‌ی كرد كه‌ ته‌واوی ڕێگاكانی شاره‌كه‌ی به‌ پێستی ئاژه‌ڵ دابپۆشن. به‌دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ هه‌زاره‌ها پێست ده‌بێت و بڕه‌پاره‌یه‌كی زه‌به‌لاحی تێده‌چێت. دواتر یه‌كێك له‌ خزمه‌تكاره‌ ژیره‌كانی به‌ بوێرییه‌وه‌ وتی: چ پێویسته‌ ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ خه‌رجكه‌یت؟ بۆچی ته‌نها پارچه‌یه‌ك له‌ پێستی ئاژه‌ڵه‌كه نابڕیت بۆ داپۆشینی پێیه‌كانت؟
له‌ سه‌ره‌تادا، پاشاكه تووشی سه‌رسوڕمان بوو به‌ڵام دواتر به‌ پێشنیاره‌كه‌ ڕازیبوو‌ كه‌ پێڵاوێك بۆ خۆی دروستبكات
له‌ ڕا ستیدا، ئه‌م چیرۆكه‌ وانه‌یه‌كی به‌ نرخی تێدایه‌: بۆئه‌وه‌ی جیهان بكه‌ی به‌ شوێنێكی خۆش بۆ ژیان، وا باشتره‌ كه‌ خۆت و دڵی خۆت بگۆڕیت نەک جیهان