پیاوێکی زۆر ھەژار لەگەڵ خێزانەکەی دەژیا، لەشەوێکدا ئافرەتەکە داوای لە پیاوەکە کرد شانەیەکی بۆ بکڕێت چونکە قژی درێژببوو ئارەزووی دهكرد بەجوانی بیھێلێتەوە.
پیاوەکە سەیرێکی کرد و لە چاوانی نیگایەکی خەمبارانە دەبینرا، و پێی گوت ناتوانم بۆت بکڕم .
تهنانهت کاتژمێرەکەشم پێویستی بە قایشێکە، بەڵام توانام نییە بیکڕم ..
ئافرەتەکە ھیچ دەمەقاڵییەکی لەگەڵ پیاوەکە نەکرد تەنھا زەردەخەیەکی بەرووی کرد !!
لە رۆژی دواتر و دوای ئەوەی پیاوەکە لەکارەکەی خۆی بووهوه، رووی کردە بازاڕ و کاتژمێرەکەی فرۆشت بەنرخێکی ھەرزان، بەڵام شانەیەکی بۆ خێزانەکەی کڕی ....
لەکاتی ئێوارە کە گەڕاوە بۆماڵەوە، شانەکەی بەدەست گرتبوو بەڵام بینی قژی خێزانەکەی زۆر کورت بووهتەوە، بەڵام لەدەستی خێزانەکەی قایشێکی کاتژمێری بینی ..
لێرەدا ھەردووکیان سەیری یەکتریان کرد و چاویان پڕبوو لە گریان ...
نەک لەبەرئەوەی كه کردیان بەھەدەر رۆیشت، بەڵکو لەبەرئەوەی ھەردووکیان بەھەمان ئەندازە یەکتریان خۆشدەویست ..
ھەردووکیشیان مەبەستیان بوو ئارەزووی ئەوی دیکە بەجێ بێنن...