زەیتی گوێزی هندی لەبری دەرمانی ددان بەکاربهێنە


لەسەر بنەمای تاقیکردنەوەی زانایانی ئایرلەندی ڕۆنی گوێزی هندی دەتوانێت بەکتریای ستێپتۆکۆکوس موتنسی ناو دەم لەناوببات، کە دەبێتە خواردنی ددانەکانمان.
زانایانی ئایرلەندی سەلماندیان کە تەنها لە ڕۆنی گوێزی هندیدا ئەو پێکهاتەیە هەیە کە دەبێتە هۆی پاراستنی ددانەکانمان لەم بەکتریا زیانبەخشە و پاککردنەوەی ناو دەم لە شلە و پێکهاتە زیانبەخشەکانی تر.
ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێن ئەگەر بێتو هەندێک پێکهاتەی تر بخرێتە سەر ڕۆنی گوێزی هندی بەیەکەوە بەهێزتر دەتوانن ددانەکانمان لە بەکتریای زیانبەخش و هەموو هەڕەشەکانی سەر ددان و ناو دەممان بە گشتی.