زۆربه‌مان له كاتی خواردنی ئایس كرێم و خواردنه‌وه‌ی ئاوی سارد، یاخود خواردنی خۆراكی سارد، هه‌ست به ئازاری ددان ده‌كه‌ین، به‌ڵام له كاتی خواردنی خۆراكی گه‌رم، ئه‌و ئازاره بوونی نابێت.
هۆكاری ئه‌م ئازاره‌ی ددان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و جیاوازییه زۆره‌ی له‌نێوان پله‌ی گه‌رمی له‌شی مرۆڤ و خۆراكه سارده‌كانه‌وه هه‌یه، بۆ نموونه ئاوی سارد ده‌خۆینه‌وه، یاخود پارچه به‌فرێك، یاخود ئایس كرێم ده‌خۆین, له‌و كاته‌دا ددان پێویسته به‌كاتێكی زۆر كه‌م، پله‌ی گه‌رمی خۆی هاوتای ئه‌و خۆراكه سارده بكاته‌وه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری ئه‌و ئازاره كتوپڕه‌ی ددان.
به‌ڵام له‌كاتی خواردنی خۆراكی گه‌رم، ئازاره‌كانی ددان به‌و شێوه‌یه كتوپڕ نییه و هێنده‌ش زۆر نییه، چونكه پله‌ی گه‌رمی ددانه‌كان، پێویسته به گۆڕانكارییه‌كی كه‌م هه‌یه، تاكو له‌گه‌ڵ پله‌ی گه‌رمی خۆراكه‌كه یه‌كسان ببێته‌وه.
