لەوانیە تۆش داهێنەر بیت ،بزانە مەرجی داهینەر بونت تێدایە


ماڵپەڕی 'ئیلیت دەیلی'ـی ئەمەریکی لە یەکێکدا لە بابەتەکانی ئەمڕۆیاندا بابەتێکیان لەسەر تایبەتمەندێتیی کەسە بلیمەتەکان بڵاو کردووەتەوە و نووسیویانە هەرگیز بیرت بۆ ئەوە چووە کە دەکرێت و دەشێت کەسێکی بلیمەت بیت؟ تەنانەت ئەگەر خۆیشت بەو جۆرە خۆت نەبینیت ئەوا ڕەنگە خاوەنی یەکێک لەم تایبەتمەندێتییانە بیت کە لە کەسە بلیمەتەکاندا هەبووە و هەیە.
ئەگەر هەر کام لەم ئاماژەی خوارەوە لەگەڵ تۆدا یەکیان گرتەوە، ئەوا زۆر ڕێی تێ دەچێ زۆر لەوە زیرەکتر بیت کە بیرت لێ کردووەتەوە:

١. لەسەر هەموو شتێک کونجکۆڵی و بەدواداچوون بکەیت.
٢. لەگەڵ خۆتدا قسە بکەیت.
٣. بە بەردەوام بخوێنیتەوە.
٤. بەردەوام ڕەخنە لە خۆت بگریت بە ئاڕاستەی بەرەو باشبوون.
٥. زوو شتت بیر بچێتەوە و لە یادی بکەیت.
٦. خاوەنی ڕابردوویەکی تێکەڵ و پێکەڵ و هەمەڕەنگ بیت.
٧. زیاد لە ڕادە بیر لە شتەکان بکەیتەوە و نیگەران ببیت.

ئێستا دوای ئەوەی هەر حەوت خاڵەکەت خوێندەوە، چۆن بیر لە خۆت دەکەیتەوە؟ بلیمەتیت؟