١.کیسەڵێك هەیە لە چین کە تاکە ئاژەڵی ناسراوە میز لە رێگەی دەمیەوە دەکات.
٢.بروس لی جوڵەکانی ئەوەندە خێرا بووە بەشێوەیەك فیلمەکە لەسەرەخۆ نمایش دەکرا تا جوڵەکانی ببینرێت.
٣.هەر دوو چرکەیەک کەسێك لە جیهان پێویستی بە خوێن هەیە.
٤.سوری مانگانەی ئافرەت پارێزگاریەکی سروشتیە بۆی لە نەخۆشیەکانی دڵ و رەقبوونی خوێن بەرەکان.
٥.مرۆڤ کاتێ هەست بە تەنیایی و بێزاری دەکات خەوی زیاد دەکات.
٦.ئەو شتەی کە لێی دەترسی رودەدات ئەگەر بە بەردەوامی بیری لێ بکەیتەوە.
٧.لە مالیزیا و تایلاند مەیمونەکان راهێنانیان پێ دەکرێت لەسەر دورینەوەی کێڵگەکانی گوێزی هیندی.
٨.پێڵاوی پاژنە بەرز لە بنەرەتدا بۆ پیاوان دروست کراوە بەتایبەت بۆ گۆشت فرۆشەکان بۆ ئەوەی خوێن نەچێتە پێکانیانەوە بەڵام لە ئێستادا بووە بە مۆدا لای ئافرەتان.
٩.پێکەنین بۆ ماوەی ١ خولەك یەکسانە بە وەرزشی ٤٥ خولەک.
١٠.تیمساح ناتوانێت زمانی بێنێتە دەرەوە لە نێوان شەویلگەکانیەوە.
١١. ٣ کەس ویستیان نهێنیەکانی کۆکاکۆلا بە پیپسی بفرۆشن بەڵام سەیر لە بابەتەکە ئەوەیە پیپسی ئەو ٣ کەسەی رادەستی دەستەی لێکۆڵەرەوەی ئەمریکی کرد بۆ دادگایی کردنیان.
١٢.ئهكتهر جاكی شان 12 ماگ له زگی داییكی داماوهتهوه تا له دایك بوه .