تۆماس ئەدیسۆن ٢٠٠٠ ڕێگای جیاوازی بەکارهێنا بۆ دروستکردنی دەزولەی گڵۆپ. کاتێک هیچکام لە رێگاکان بە تەواوی سەرکەوتو نەبوون، یاریدەدەرەکەی ئەدیسۆن دەستیکردە سکاڵاکردن و گووتی: هەموو ئیشەکەمان بەهەدەرچوو، هیچ فێرنەبووین .
ئەدیسۆنیش زۆر بە لەسەرخۆییەوە وتی: ئێمە بەرەوپێش چووین و شتگەلێکی زۆر فێربوین ئێستا ئێمە دەزانین ٢٠٠٠ ڕێگا هەیە کە ناتوانین بۆ دروستکردنی دەزولەی گڵۆپ بیگرینەبەر.