کابرایەکی بەتەمەن و بەساڵا چوو تاقە کوریکی ئەبێت لە سجنایە ، زەویەکی زۆری هەیە ئەیەوێت بیکێڵێت و بیکات بە گەنم ، هەرجەن هەوڵ یەیات بۆی ناکێڵرێت...
نامەیەک بۆ کورە تاقانەکەی ئەنێریت لەزینداندا پێی ئەڵێت :کورە خۆشەویستەکەم وا وەرزی چاندنی گەنم هاتووەو توانام هیچ نەماوە وەکو جاران زەویەکە بکێڵم ، بەرەحمەتی بێت کاتی خۆی دایکت زۆری هەز ئەکرد هەموو ساڵێك زەویەکە بكێڵین و گەنمی تیا بچێنین ..
کورەکەشی نامەیەکی هاوپێچ دەنێرێتەوە بۆ باوکی و دەڵێت : باوکی شیرینم نەکەی زەویەکە بكێڵیت چونکە من کاتی خۆی چەك و تەقەمەنیەکی زۆرم تیا شاردۆتەوە..
بۆ بەیانی زوو مەفرەزەیەک پۆلیس دەگەنە کێلگەکە هەر هەمووی دەکێڵن بێ ئەوەی تەنها شتێك بدۆزنەوە....
کابرا سەری ئەسورمێ نامەیەک بۆ کورەکەی دەنێرێتەوە دەڵێت : تۆ چیت کردووە.
کورەکەش نامەیەکی بۆ دەنێرێتەوە دەڵێت : برۆ گەنمەکەت بچێنە ئێستا بابە گیان ،ئەوەی من لەدەستم هاتبێ لێرەوە بۆتی بکەم تەنها ئەوە بوو...
