کابرایێک چوە چێشتخانە داوای خواردنی کرد ، دوای تەواوکردنی خواردنەکە دەستی برد بۆ کیفی پارەکە بەلام نەیدۆزییەوە ، ڕەنگی زەرد هەڵگەڕا کاتێک بیری کردەوە کیفەکەی لەمالەوە بیر چوە ،نەیدەزانی چۆن خۆی لەو باردۆخە ڕزگار بکات جارێکی تریش گیرفانەکانی گەڕا بەلام بێسوود بو پاشان بڕیاریدا بچێتە لای خاوەن چێشتخانەکە سەعاتەکەی دەستی دابنێت هەتا دواتر پارەکەیان بۆ بێنێت، بەلام خاوەن چێشتخانەکە پێی گوت : پارەکەت دراوە !!
پیاوەکە بەسەرسوڕمانیەوە گوتی کێ پارەکەی داوم !!؟؟
خاوەن چێشجتخانەکە گوتی ئەو پیاوەی کەمێک پێش تۆ چوە دەرەوە ، ئەو هەستی کرد تۆ کەمێک شڵەژاویت ، بۆیە پارەکەی تۆی دا
پیاوەکە گوتی : چۆن بتوانم پارەکەی بۆ بگێڕمەوە من ئەو ناناسم ؟
خاوەن چێشتخانەکە بەزەردەخەنە یەکی کرد و گوتی :
پێویست ناکات پارەکەی بۆ بگێریتەوە تۆش دەتوانیت لە شوێنێکی تر پارەی کەسێکی تر بدەیەت بەو جۆرە
پـــیـــاوەتی و چـــاکــــە بڵاو دەبێتەوە .