له‌كاتی راوكردنی ماسیدا له‌ده‌ریاچه‌ی دوكان، چوار كه‌س ده‌ستگیرده‌كرێن، له‌ئێستادا راوكردن قه‌ده‌غه‌یه و به‌وته‌ی پۆلیس ئه‌وانه پێشێلی رێنماییه‌كانیان كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى دوكان ڕاى گه‌یاند "له‌سنورى ناحیه‌ى خدران چوار هاوڵاتى له‌كاتى ڕاوكردنى ماسى له‌ده‌ریاچه‌ى دوكان ده‌ستگیركراون و دراون به‌داگا بۆ سزادان و غه‌رامه‌كردنیان".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پۆلیسی دارستان گوتیشی " 108 كیلۆ ماسى تر له‌سنورى ناحیه‌ى بنگرد ده‌ستى به‌سه‌ردراگیرا و به‌پێى یاسا مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ل كراوه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌سه‌دان تۆڕى ماسى و كه‌لوپه‌له‌كانى تر‌ى ڕاوكردن ده‌ستیان به‌سه‌رداگیراوه، بۆیه داوا له‌هاوڵاتیان ده‌كه‌ین پابه‌ندبن به‌ڕینماییه‌كانه‌وه له‌م وه‌رزه‌دا كه ڕاوه‌ماسى قه‌ده‌غه‌یه و خۆیان له‌راوكردن به‌دوربگرن.
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ساڵانه له وه‌رزى گه‌رادانانى ماسیدا، ڕاوى ماسى به هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه قه‌ده‌غه ده‌كات، له‌مساڵیشدا له3/20 تا 6/20 قه‌ده‌غه‌كراوه.
