ئەم خواردنانە لەگەڵ ماستدا مەخۆن


هەندێک خۆراک هەن بە تێکەڵ کردنیان لەگەڵ ماستدا گۆڕانکاری لە پێکهاتەکانیاندا ڕوودەدات و ئەمەش زیان بە تەندروستی لەش دەگەیەنێت.
لێرەدا هەندێک خۆراکتان پێدەناسێنین کە بە تێکەڵ کردنیان لەگەڵ ماستدا زیان بە لەش دەگەیەنن.
هەنگوین 
هەنگوین شیرینە و بە تێکەڵ کردنی لە گەڵ ماستدا دەبێتە هۆی ئەوەی کالۆری ماستەکە زیاد بکات و ئەمەش وا دەکات ماستی زیاتر بخۆیت و دەبێتە هۆی قەڵەوی کێشی زیاد.
میوەی وشک و چەرەس
میوە وشکەکان و چەرەس خۆیان وەک خۆراکێکی تەواو دەژمێردرێن کە کالۆری و وزەیەکی زۆر دەبەخشن بەلەش، کاتێک تێکەڵی ماست دەکرێن بێ ئەوەی ئاگادار بیت ڕێژەیەکی زۆر لە وزە و کالۆری دەکەیتە لەشتەوە ئەمەش دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە تەندروستی و زیادبوونی کێش و قەڵەوی.
گوێزی هیندی 
گوێزی هیندی هاڕاوە خۆی شەکرێکی زۆری تێدایە و تێکەڵکردنی لەگەڵ ماستدا ڕەنگە تامێکی خۆشتر ببەخشێت بە ماستەکە، بەڵام دەبێتە هۆی زۆر خۆری و زیادبوونی کێش.