كۆمپانیای مایكرۆسۆفت نیازی وایە لەڕێگەی بەرنامەیەكی نوێ هەوڵبدات زانیارییەكانی تۆماربكات و كۆگایان بكات.
لەمیانەی بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەك كۆمپانیای مایكرۆسۆفتی ئەمریكی رایگەیاندووە، نیازیان وایە لەڕێگەی بەرنامەیەكی نوێ كە لەڕێگەی ترشی ناوكی (دی ئێن ئەی) كاردەكات، زانیاری هەزاران ساڵ تۆماربكەن و كۆگای بكەن.
تاكو ئێستا ڕێگەكانی تۆماركردن و كۆگاكردنی زانیارییەكان تەنها هاردو سی دی و دی ڤی دیە، بەڵام مایكرۆسۆفت دەیەوێت لەڕێگەی بەرنامەیەكی نوێ كاربكات و زانیارییەكان كۆگا بكات.
هەروەها مایكرۆسۆفت راشیگەیاندووە، یەك ملیمەتری شەش پاڵۆ دەتوانێت یەك ملیار گێگە بایت زانیاری كۆگا بكات و زانیاری (10) هەزار ساڵیش تۆماربكات.
