زانایانی شوێنه‌وارناسی تایوان شوێنه‌وارێكی به‌به‌ردبووی ژنێكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ چه‌رخی به‌ردینی نوێ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌و شوێنه‌واره، به دێرینترین شوێنه‌واری بوونی مرۆڤایه‌تی له تایوانی ناوه‌ند ده‌گه‌ڕێته‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 4800 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌و شوێنه‌وارانه‌ی له‌و ناوچه‌یه‌دا دۆزراونه‌ته‌وه، شوێنه‌واری چه‌رخی ئاسنینن. به‌پێی رۆیته‌رز.
شوێنه‌واره‌كه دایكێك نیشان ده‌دات كه منداڵه‌كه‌ی له‌ئامێزدایه. درێژی دایكه‌كه (160 سم) ده‌بێت و درێژی منداڵه‌كه‌ش كه له‌ئامێزیدا ماوه‌ته‌وه، ته‌نیا
(50 سم)ه.
ئه‌و شوێنه‌واره دۆزراوانه، زانیاری له‌سه‌ر شێوازی ژیانی مرۆڤ له چه‌رخی به‌ردینی نوێ له تایوان فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌ت كه زانایان له‌گه‌ڵ ئه‌و شوێنه‌واره به‌به‌ردبووه، ژماره‌یه‌ك پارچه‌ی گۆزه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
