ئەم گەشتەی عەتارد بە نێوان خۆر و زەویدا سێیەم گەشتێتی لەم سەدەیەدا و بە درێژایی ئەم سەدەیە حاڵەتەكە 14 جار رودەدات. گەشتی داهاتوی عەتارد لەنێوان خۆر و زەویدا لە ساڵی 2019 و دواتریش لە ساڵی 2032 دا روودەدات.
گەشتەكە بە كاتی كوردستان لە 2:12 خولەكی پاشنیوەڕۆ تاوەكو 9:42 خولەكی ئێوارە دەخایەنێت.
بینینی ئەم روداوە بە چاوی ئاسایی كارێكی ئەستەم و تەنانەت مەترسیدارە، بەڵام ئەستێرەناسان دەتوانن لە رێگەی تەلیسكۆبی فیلتەركراوەوە لە وێنەكەی بڕوانن.