چەند زانیاری و ڕاستیەكی زانستی لەبارەی پیاوەوە


1. بەپێی توێژینەوەیەكی زانستی، ئەو پیاوانەی بێوەفان ڕێژەی زیرەكیان كەمترە لەو پیاوانەی كە بەوەفان.
2. بەپێی توێژینەوەیەك دەركەوتووە كە پیاوان ساڵێك لە كۆی گشتی تەمەنیان بە سەیركردنی ئافرەتان بەسەردەبەن.
3. نیوەی ئەو ژنانەی لە ماڵەوە دەمرن لەلایەن هاوسەرەكانیانەوە یان پیاوێكی ناو خێزانەكەیانەوە دەكوژرێن.
4. پیاوان لە ڕۆژێكدا 6 ئەوەندەی ژنان درۆ دەكەن.
5. 6 مانگی كۆی گشتی تەمەنی پیاو بە ڕیش تاشین دەڕوات.
6. ئەو پیاوانەی كە كەچەڵن 2 سانتیمەتر درێژتر دەردەكەون و 13% بەهێزترن لەو پیاوانەی كە قژیان پێوەیە.
7. ئەو پیاوانەی كە ژنەكانیان سەرنجڕاكێش و جوانە زیاتر لە هاوسەرگیریەكەیان ڕازین.
8. بۆیەكەمجار پیاوێكی 99 ساڵ ژنەكەی تەڵاقدا كە تەمەنی 96 ساڵ بوو دوای ئەوەی 77 ساڵ پێكەوەبوون هۆكاری جیابوونەوەكەشیان ئەوەبوو كە پیاوەكە هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستە كۆنەكەیدا كردەوە.
9. بۆ یەكەمجار كە 2 پیاو ماچی دەمی یەكتریانكرد لەسەر شاشە لەساڵی 1927 دا بوو.
10. ژن لەماوەی 1 خولەكدا 19 جار چاوی دەتروكێنێت، بەڵام پیاو لەماوەی 1 خولەكدا 11 جار چاوی دەتروكێنێت.
11. جگەرە دەبێتە هۆی لاوازبوونی توانای سێكسی لە پیاواندا.
12. یەكەمجا پێڵاوی پاژنە بەرز لەلایەن پیاوانەوە لەپێكراوە لەساڵانی 1600 دا، پاشان گوێزرایەوە بۆ ژنان.
13. بەشێوەیەكی گشتی پیاو نزیكەی 10 بۆ 12 سانتیمەتر لە ژنان بەرزترن.
14. 3 بەشی ئەو پیاوانەی دانیشتووی ئیتاڵیان و ژنیان نیە و لەتەمەنی 30 بۆ 35 ساڵیدان لەگەڵ دایكوباوكیاندا دەژین.
15. لەساڵی 2020 دا ڕێژەی ئەو پیاوانەی كە تاكو ئێستا ژنیان نەهێناوە دەگاتە نێوان 30 بۆ 40 ملیۆن پیاو.
16. پیاو كاتێك لەگەڵ ژنەكەیدا بەڕێگادا دەڕوات 7% خێرایی رۆیشتنەكەی كەمترە بە بەراورد بەوەی كە لەگەڵ پیاوێكدا بەرێگادا بڕوات.
17. هەموو ساڵێك 450 پیاو بەهۆی شێرپەنجەوە دەمرن لە ئەمریكا.
18. پیاوان 5 ئەوەندەی ژنان زیاتر ئەگەری بەركەوتنیان بە هەورە بروسكە هەیە.
19. 74.4% ی ئەو كەسانەی ڕۆڵی سەرەكی فیلمەكانی هۆلیوود دەگێڕن پیاون.
20. پیاوان دووئەوەندەی ژنان زیاتر ئارەق دەكەنەوە.