په‌یكه‌رێكی له مۆم دروستكراو كه له‌لایه‌ن په‌یكه‌رتاشێكی ئیتاڵیه‌وه دروستكراوه له زیادكردنێكى ئاشكرادا به 17 ملیۆن و 200 هه‌زار دۆلار فرۆشرا.
په‌یكه‌ره‌كه پێكهاته‌كه‌ی مۆمی پته‌و و شیله‌یه و ناونراوه " مایه‌ی نشست"، له ساڵی 2001 دا له‌لایه‌ن (ماوریز یۆ كاتێكان) په‌یكه‌رتاشی ئیتاڵیه‌وه دروستكراوه له ناوه‌ندی زیادكردنی ئاشكرای كریستی نێوده‌وڵه‌تی به كه‌سێكی نه‌ناسراو فرۆشرا.
په‌یكه‌ره‌كه به‌شێوه‌یه‌ك دروستكراوه كه هیتله‌ر به قه‌باره‌ی منداڵێك ده‌رده‌كه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌ژنۆ وه‌ستاوه و وا ده‌رده‌كه‌وێت كه نزا ده‌كات.
په‌یكه‌ره‌كه‌ی هیتله‌ر ئاماژه‌یه بۆ چۆنیه‌تی خۆكوشتنی هیتله‌ر له ٣٠ نیسانی ساڵی ١٩٤٥ دا له په‌ناگه‌یه‌كی خۆی له به‌رلین كه هیتله‌ر به ده‌مانچه خۆیكوشت و هاوسه‌ره‌كه‌شی (ئیڤا) به ماده‌ی كیمیایی سیانید له‌گه‌ڵیدا خۆیكوشت ئه‌و دوانیووه‌ڕۆیه به گوێره‌ی ڕێنماییه‌كانی هیتله‌ر له باخێكی ده‌ره‌وه‌ی په‌ناگه‌كه ته‌رمه‌كه‌ی ئاگری تێبه‌ردراو به گوێره‌ی ئه‌رشیفی سۆڤیه‌ته‌كان پاشمه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه‌و نێژراوه و دواتر جارێكیی دیكه له ساڵی ١٩٧٠ گۆڕه‌كه‌ی هه‌ڵدراوه‌ته‌وه ته‌رمه‌كه‌ی سوتێندراوه‌و كراوه به خۆڵه‌مێش.
