ده‌ستنوسێكی ئاڵتونی قورئان له‌ به‌ریتانیایه‌ !


ده‌ستنوسی قورئانی سوڵتان به‌یبه‌ر كه‌ ساڵی به‌رهه‌مهێنانی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ  ١٣٠٤بۆ ١٣٠٦ و له‌ قاهیره‌ نوسراوه‌ته‌وه‌ ئێستا له‌ به‌ریتانیایه‌.
ئه‌م چاپه‌ی قورئان له‌ ساڵی ١٨٥٨دا له‌لایه‌ن كتێبخانه‌ی به‌ریتانیه‌وه‌ ده‌كڕدرێت و به‌ یه‌كێك له‌ گرنگترین چاپه‌كانی قورئان داده‌نرایت له‌ به‌ریتانیا.
ناوی سوڵتان به‌یبه‌ر له‌م چاپه‌ی قورئان نراوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاری چاكردنی داوه‌ و یه‌كه‌م چاپی قورئانی سه‌رده‌می مه‌ملوكه‌.
شێوازی نوسینه‌وه‌ی ئه‌م چاپه‌ پێی ده‌وترێت سولس و سه‌رتاسه‌ری به‌ ئاڵتون نوسراوه‌ته‌وه‌. ئه‌مه‌ش له‌و كاته‌دا ناوازه‌ بووه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاڵتون بۆ ناونیشانه‌كان به‌كارهێنراون.