ژنێكی به‌ساڵاچوو، دوای 21 ساڵ له كوێبوون به‌هۆی رووداوێكه‌وه، بینانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و پزیشكه‌ی كه دوایین نه‌شته‌رگه‌ریشی بۆ كرد، بیروڕای خۆی سه‌باره‌ت به گه‌ڕانه‌وه‌ی بینایی بۆ ئه‌و ژنه، باس ده‌كات
(CNN) چیرۆكی گه‌ڕانه‌وه‌ی بینایی بۆ (ماری ئان) باس ده‌كات و به‌مشێوه‌یه تۆڕی ده‌یخاته‌ڕوو
هاوسه‌ره‌كه‌ی: ماری ئانی هاوسه‌ره‌م په‌یوه‌ندی پێوه‌كردم و پێی وتم كه ده‌توانێت ببینێت، وتم ئه‌سته‌مه شتی وا نابێت.. دوای 21 ساڵ! مایه‌ی سه‌رسامییه
ماری ئان: دار‌و دره‌خت و خانووه‌كان ده‌بینم له په‌نجه‌ره‌كه‌وه
سه‌باره‌ت به ماری ئان فرانكۆ، هه‌رشتێك كه له‌ئێستادا ده‌یبینێت، وه‌ك خه‌ڵات وایه بۆ ئه‌و، چونكه تا كاتێكی نزیك له‌مه‌وبه‌ر، هیچی نه‌ده‌بینی له ساڵی 1995 ئه‌و ژنه به‌ساڵاچووه دووچاری رووداوێكی هاتووچۆ بوو كه چه‌ند شوێنێكی جه‌سته‌ی ئازاری پێگه‌یشت، به بڕبڕه‌ی پشتییه‌وه، بۆیه له‌و ده‌مه‌وه توانای بینینی تا ده‌هات كز ده‌بوو
بۆ 21 ساڵ ده‌چێت ماری ئان روناكی به‌دی نه‌كردووه، به‌ڵام له‌م ماوه‌ی دواییدا له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به ملدا كه‌وتووه، بۆیه ناچار بوو بچێته لای پزیشك تا نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت، له دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ش بۆی ده‌ركه‌وت كه توانای بینینی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه،جۆن ئه‌فشار ئه‌و پزیشكه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی بۆ ماری ئان كردووه، رونكردنه‌وه‌ی بۆ رووداوه‌كه نییه، به‌ڵام بۆچوونێك هه‌یه كه پێیوایه، ماری ئان 21 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كاتێك برینداربوو، فشاركه‌وتووه‌ته سه‌ر ده‌ماره‌كانی بڕبڕه‌ی پشتی، ئه‌وه‌ش بووه‌ته مایه‌ی راگرتنی رژانی خوێن بۆ ئه‌و به‌شه‌ی كه كۆنترۆڵی بینین ده‌كات له مێشكدا، كاتێكیش چاره‌سه‌ری بڕبڕه‌ی پشی بۆكرا، پێده‌چێت نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه بوبێته مایه‌ی ئازادكردنی ده‌ماره‌كان ، سه‌باره‌ت به پزیشكه‌كه، وه‌ك مه‌ته‌ڵ وایه، به‌ڵام بۆ ماری ئان موعجیزه‌یه‌كی خواوه‌ندییه.
