پەیکەرێکی هیتلەر، لە مەزادێکدا لە شاری نیویۆرک، بەبڕی 17 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد.
ماوریزیۆ کاتیلان، هونەرمەندی ئیتاڵی، پەیکەرەکەی بە مۆم و شیلە دروستکردووە و تیایدا هیتلتەر هێندەی منداڵێک دەبێت و لەسەر ئەژنۆی وەستاوە.
کاتلین، کە لە ساڵی 2001-وە ئەو کارەی تەواو کردووە، بە کەناڵی سکای نیوزیوت: دەمویست خۆم ئەم پەیکەرە تێکبشکێنم، هەزاران جار بیرم لەمە کردووەتەوەو پەشیمان دەبومەوە، هیتلەر ترسناکە، ئەمە وێنەی ئازارێکی گەورەیە
وتیشى تەنانەت ناو هێنانی ئەو ئازار بەخشە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە بیرەوەریمدا دەژی، هیتلەر لە هەموو شوێنێکە و کەسیش ناتوانێت ناوی ببینێت، بێ وێنەیەو لە بەتانییەکدا لە بێدەنگی هەڵگیراوە
لویک گۆزێر، بەرپرسی پێشانگەی هونەری دوای جەنگ، ئەو شوێنەی کە مەزادەکەی تێدا ئەنجامدراوە دەڵێت، کە فرۆشتنی ئەو پەیکەرە "قورس" بووە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەنجامێکی باشی هەبووە
گۆزێر وتی بەپێچەوانەی فیلمە سینەمانییەکانەوە، هونەرمەندەکانی تر کێشەیان هەیەو ناتوانن بە ئاسانی گوزارشت لە هیتلەر بکەن
فرۆشتنی ئەو پەیکەرە، ژمارەیەکی پێوانەیی ماوریزۆ کاتیلانی شکاند کە پێشتر پەیکەرییەکی بە 7.9 ملیۆن دۆلار فرۆشتبوو.
