چای (دا هونگ باو) له وڵاتی چین به‌گرانترین جۆر داده‌نرێت له جیهاندا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ئێستاشدا به‌رهه‌می نییه، ئه‌و بڕه‌ی ماوه‌ته‌وه بۆته یه‌کێک له شته ده‌گمه‌نه‌کان و داواکاری زۆری له سه‌ره، ته‌نانه‌ت نرخه‌كه‌ی 30 ئه‌وه‌نده‌ی زێڕه.
نرخی گرامێک له‌م چایه به‌رامبه‌ر 1400 دۆلاره، نرخه‌که‌شی بۆ یه‌ک قۆری (pot) چا ده‌کاته 10,000 دۆلار، گرانی نرخه‌که‌ی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه که ده‌گمه‌نه و ته‌نها له وڵاتی چین شین ده‌بێت. ئه‌وه‌ش به‌پێی پێگه‌ی بی بی سی.
چا خواردنه‌وه له چین هونه‌ری تایبه‌تی خۆیی هه‌یه، زۆری جۆره‌کانیشی وای کردووه پۆلینکردنی زۆر زه‌حمه‌تر بێت له جۆره‌کانی شه‌رابی فه‌ره‌نسی.
هۆکارێکی تری گرانی نرخه‌که‌ی ئه‌وه‌یه کاتێک دایکی یه‌کێک له ئیمپراتۆرره‌کانی چین نه‌خۆش ده‌که‌وێت، له دوایی خواردنه‌وه‌ی ئه‌م چایه چاک ده‌بێته‌وه. بۆیه ئیمپراتۆر بڕیار ده‌دات که په‌تی سوور له ده‌وری داره‌کان ببه‌ستن، جیا بکرێنه‌وه له جۆره‌کانی تر
ناوبانگی چاکه له‌ته‌واوی جیهاندا بڵاو بۆته‌وه، له 1849 رووه‌کناسێکی به‌ریتانی به نهێنی ده‌چیته ناوچه‌که و ده‌توانێت تۆی چاکه بدزێت و له هیندستان بیروێنێت، که‌چی به‌رهه‌مه‌که‌ی هه‌مان کوالێتی ئه‌وه‌ی چین نابێت.
تاکو ئێستاش به‌رهه‌می چای هیندستان له ئاست جۆره‌کانی چین نییه.
شوێنی داره‌کانی دا هونگ باو له ناو به‌ردی چیاکانی ناوچه‌ی ووشیانه. جیا‌و هو كه‌یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی بازرگانی به‌چایه‌كه‌وه ده‌كات، ده‌ڵێت خێزانه‌که‌یان له دێر زه‌مانه‌وه بازرگانیان به چایه‌که کردووه، به‌ڵام له ئێستادا له به‌هاری هه‌موو ساڵیک روو له ناوچه‌که ده‌که‌ن و داوا له (لو ی‌و) خوای چا ده‌که‌ن که دووباره داره‌کان گه‌ڵا بگرنه‌وه.
داره‌کانی دا هونگ باوی ئه‌سڵی له یه‌کێک له په‌رستگاکانی چین ماون، له‌لایه‌ن پیاوانی ئاینی په‌رستگاکه راده‌ستی حکومه‌ت کراوه. داره‌کان له ژیر چاودێری توندی ئه‌منی دان، ساڵانه‌ش ته‌نها چه‌ند سه‌د گرامێك به‌رهه‌م دێت.وه‌ک له راپۆرته‌که ئاماژه‌ی پێکراوه که داره‌کان ته‌مه‌نیان 350 ساڵه، زۆر لاوازن و باوه‌ر ناکرێت که جارێکی تر گه‌ڵا بگرێته‌وه.