منداڵێك له وڵاتی چین به (31) په‌نجه‌ی زیاده‌ی ده‌ست و قاچه‌وه له‌دایك ده‌بێت و دایك و باوكی تووشی شۆك ده‌كات.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی (نه‌یشن) منداڵه‌كه ناوی (هۆنگ هۆنگ)ه‌و ئێستا ته‌مه‌نی سێ مانگه و (15) په‌نجه‌ی له‌هه‌ردوو ده‌ست و (16) په‌نجه‌ی له هه‌ردوو قاچه‌كانی هه‌یه و حاڵه‌ته‌كه‌ی له دایكییه‌وه بۆ ماوه‌ته‌وه.
دایك و باوكی منداڵه‌كه نائومێدن له چاره‌سه‌ری پزیشكی، چونكه پزیشكانی نه‌خۆشخانه ناوخۆییه‌كانی ناوچه‌ی هونان له ناوه‌ڕاستی چین ڕایانگه‌یاندووه ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ منداڵه‌كه زۆر سه‌خت ده‌بێت.
حاڵه‌تی له‌دایكبوونی نه‌وت به په‌نجه‌ی زیاده‌وه حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نه و رێژه‌كه‌ی ده‌گاته یه‌ك حاڵه‌ت له هه‌زار حاڵه‌تی له‌دایكبووندا، به‌ڵام حاڵه‌تی له‌دایكبوون به ژماره‌یه‌كی ئه‌وه‌نده زۆر په‌نجه‌وه زۆر ده‌گمه‌نه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان دایكی هۆنگ هۆنگ به‌ده‌ست حاڵه‌تی بوونی په‌نجه‌ی زیاده‌وه ده‌ناڵێنێت له هه‌ردوو ده‌ست و قاچیدا.
دایك و باوكی هۆنگ هۆنگ به‌هۆی هه‌ژارییه‌وه ناتوانن تێچوونی نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ ساواكه‌یان بگرنه‌ئه‌ستۆ كه ده‌یان هه‌زار (یوانی) چینی تێده‌چێت و ئێستا ده‌یانه‌وێت پاره بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه كۆبكه‌نه‌وه.
