ئه‌گه‌ر بنێشت نوسا به جلوبه‌رگه‌كانته‌وه پیویست به خه‌مخواردن ناكات ڕێگایه‌كی ئاسان هه‌یه تا ڕزگارت ببێ له‌و كێشه‌یه به چه‌ند هه‌نگاوێكی كه‌م.
١- سه‌هۆڵ به‌كاربهێنه، سه‌هۆڵ بخه‌ره زه‌رفێكه‌وه و بۆ ماوه‌ی ٢٥ خوله‌ك بیده له بنێشته‌كه‌ی سه‌ر جله‌كانت، یان ڕاسته‌وخۆ سه‌هۆڵه‌كه بخه‌ره سه‌ر بنێشته‌كه.
٢- جله‌كانت بخه‌ره به‌فرگره‌وه، ئه‌وه‌ی جله‌كانت بخه‌یته به‌فرگر (فرێزه‌ر) ه‌وه ئه‌گه‌رێكی زیاتری هه‌یه یه‌كسه‌ر لێی بكه‌یته‌وه، چونكه كاتێك بنێشته‌كه ده‌یبه‌ستێت زۆر به ئاسانی لێده‌بێته‌وه.
٣- ده‌توانیت له زه‌رفێكدا بیخه‌یته به‌فرگره‌كه‌وه و ته‌نها ئه‌و به‌شه دیاربێت كه بنێشته‌كه‌ی پێوه‌یه تا ئه‌و به‌شه بیبه‌ستێت.
٤- دوای دوو كاتژمێر ده‌ری بهێنه و به چه‌قۆیه‌ك بنێشته‌كه‌ی لێ بكه‌ره‌وه، به‌ڵام به نه‌رمی ئه‌م كاره بكه تا جله‌كانت تێكنه‌ده‌یت، دواتر به فڵچه‌یه‌ك زیاده‌كه‌شی لاببه.
٥- پاشان به ڕێگای ئاسای جله‌كانت بشۆ، به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بیشۆیت دڵنیا ببه‌ره‌وه له‌وه‌ی هه‌موو بنێشته‌كه‌ت لێ كردووه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ جلی تردا تێكه‌ڵیان مه‌كه.
