کەلەرم یەکێکە لە سەوزەواتە بەسوودەکان بۆ لەش، هەر بۆیە شارەزایانی بواری خۆراک ئامۆژگاری خەڵک دەکەن کە لەگەڵ ژەمە خۆراکیەکاندا کەلەرم بخۆن لایەنی کەم هەفتانە دووجار.
بەپێی هەواڵێکی تەندروستی ماڵپەڕی "بۆڵد سکای"، کەلەرم دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی وپێکهاتە ڕیشاڵەکان و مەنگەنیز، کە هۆکارە بۆ دوورخستنەوەی نەخۆشیە مەترسیدارەکان، وەک نەخۆشیەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و شەکرە و قەڵەوی.
لەڕێگەی خەندان لایفەوە هەشت سوودی کەلەرم بخوێنەرەوە، کە بە لەشتی دەبەخشێت:
خواردنی کەلەرم دەبێتە هۆی بەهێزکردنی بەرگری لەشی مرۆڤ دژی نەخۆشیەکان، بەهۆی بوون ڤیتامین سی و پێکهاتەی ڕیشالی تێیدا، کە سەرچاوەیە بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی هەوکردن.
بەهۆی ئەوەی کەلەرم بڕێکی زۆر پێکهاتەی ڕیشاڵی تێدایە، یارمەتی هەرسکردنی ئامێری هەرس دەدات و قەبزی ناهێڵێت، یەکێکە لە باشترین پێکهاتە خۆراکیەکان بۆ تووشبووانی قورحەی گەدە.
کەلەرمی سور دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی "ئەنسوسیانین" کە دژە ئۆکسانە و ڕێگە لە هەوکردن دەگرێت و دڵ و خوێنبەرەکان لە نەخۆشی دەپارێزێت، بوونی پێکهاتەیەک تریش بەناوی "پۆلیفینول" یارمەتی کەمکردنەوە و دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.
