تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک توانیویەتی لە رێگەی مەسنجەرەکەیەوە بەکارهێنەرێکی زۆر بەلای خۆیدا رابکشێت و بچێتە لوتکەی ئاپە کۆمەڵایەتییەکان.
وەک ئاشکرایە بەرنامەی مەسنجەر بۆ پەیوەندی و چاتکردن بەکاردێت، بەڵام چەند تایبەتمەندییەکی گرنگی دیکەش لەخۆدەگرێت کە ئەمانەن:
- هەموو کەسێک دەتوانێت مەسنجەر بەکاربهێنێت تەنانەت ئەگەر هەژماری لە فەیسبوکیش نەبێت.
- دۆزینەوەی نامەی ئەو کەسانەی کە هاوڕێت نین.
- بەکارهێنانی زیاتر لە یەک ئەکاونت لە یەک کاتدا.
- ئەنجامدانی (پەیوەندی دەنگی و ڤیدیۆیی) و (پەیوەندی بە کۆمەڵ).
- ناردن و هاتنی پارە.
- ئاگادارکردنەوەی کۆمەڵێک کەس بۆ ئەنجامدانی کارێک.
- دۆزینەوەی هاوڕێ لە رێگەی کۆدەوە.
- هاوبەشی پێکردنی فایلەکان لە رێگەی درۆپ بۆکسەوە.
