خەڵكێکی زۆر لەسەرتاسەری جیهاندا مامەڵە بە ئاڵتوونەوە دەکەن، وەک بازرگانیکردن و هەم وەک خۆڕازاندنەوە، هەشت زانیاری سەرنجڕاکێش هەیە کە زۆرێک لە ئێمە نەمانبیستووە لەسەر ئاڵتوون.
گەورەترین پارچە
بۆ یەکەمجار گەورەترین پارچەی ئاڵتوون لە ئوسترالیا لە ساڵی 1869 دۆزرایەوە، کێشەکەی 72 کیلۆگرام بووە.
بەرهەمهێنەری سەرەکی
چین و ئەمریکا و ئوسترالیا لەو سێ وڵاتەن کە زۆترین بەرهەمی ئاڵتوونیان هەیە بەڕێژەی یەک لەسەر سێی هەموو جیهان.
زۆترین بەکارهێنەر
هندستان زۆترین رێژەی ئاڵتوون بەکاردەهێنن بەراورد بە هەموو وڵاتانی تری جیهان.
راستییەکی خەیاڵی
ئەگەر هەموو ئاڵتونی جیهان کۆبکەیتەوە کە دەکاتە 5 میکرۆن (میکرۆن یەکەی پێوانەیە)، لە شێوەی وایەرێکدا ئامادەی بکەیت، دەتوانیت 11.2 ملیۆن جار بەدەوری زەویدا بیگەڕێنیت.
ئەمریکا خاونی زۆترین یەدەکی زێڕە
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خاوەنی زۆرترین یەدەکی زێڕن لە جیهاندا بەڕێژەی 7358 تۆن.
ئاڵتوونی جوانکاری
بەڕێژەی 49%ی ئاڵتوونی هەموو جیهان بۆ دروستکردنی جوانکاری بەکاردەهێنرێت.
عەیارە 24
ئاڵتوونی عەیارە 24 ئاسانتر دەشکێنرێت و زۆترین رێژەی ئاڵتوونی ساغی تێدایە.
ئالتوون و چارەسەر
هەزاران ساڵە ئاڵتوون لەبواری پزیشکیدا بەکارهێنراوە بۆ چارەسەری پزیشکی، بەتایبەت بۆ چارەسەری شێرپەنجە، چونکە جۆرە مادەیەکی تێدایە بەرگری لە لەش دەکات لەدژی بەکتریا.