1- دابەزاندنی کێش ئەوانەی درەنگ دەخەون، درەنگ نان دەخۆن و زۆر دەخۆن، بەمەش جەستە بڕێکی زۆرتر وزە وەردەگرێت و دەبێتەهۆی قەڵەوی.
2- خەوێکی خۆش زۆرجار ئەو کەسانەی درەنگ دەخەون، بە گرنگییەوە باس لە درەنگخەوتنیان دەکەن، بێئاگا لەوەی، توێژینەوەکان دەریانخستووە، درەنگخەوتن رەنگە ببێتەهۆی خەوزڕان و سەرەنجام نەخەوتن.
3- بەرهەمێکی باشتر ئەوانەی زوودەخەون، زووش لە خەو هەڵدەستن، چونکە جەستەیان لە رێگەی چەندین پرۆگرامی بایۆلۆجییەوە خۆی ئامادەدەکات، هەروەها ئەوانەی زوو لە خەو هەڵدەستن، بەمەش دەتوانن کارێکی باشتربکەن و سەرەنجام ئەنجامێکی باشتریان هەبێت.
4- دڵێکی تەندروست بەگوێرەی توێژینەوەکانی نۆڕینگەی تەندروستی میسایۆ لە ژاپۆن، ئەوانەی دوای نیوەشەو خەوتوون، زۆرتر تووشی رەقبوونی خوێنبەرەکان بوون، کە ئەمەش نیشانەیەکی سەرەتایی نەخۆشییەکانی دڵە.
5- وزەیەکی زۆرتر پزیشكانی پەیمانگای مینسۆتا بۆ خەو لە ئەمریکا دەڵێن، ئەوانەی شەوان درەنگ دەخەون، کەمتر تێرخەو دەبن، بەمەش لە رۆژی داهاتوودا هەست بە خەواڵوویی و بێهێزی دەکەن و توانای کارکردنیان نییە.
6- کەمترخواردنەوەی مەی چوونە سەر جێگا و خەوتن لە ئێوارەیەکی زوو، گرەنتی ئەوە دەکات کە کەمتر دەخۆیتەوە، کە ئەمەش بۆ تەندروستی گرنگە و مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و بەشەمێبوونی جگەر کەمدەکاتەوە.
7-توانای زیاتر زانکۆی ستانفۆرد رایدەگەیێنێت ئەوانەی کە شەوازن زیاتر دەخەون، پێویستیان بە راهێنەری خوود نییە، چونکە زیادکردنی کاژێرەکانی خەوتن بۆ 10 کاژێر، کۆششی کەسێک زیاتردەکات و بەهێزتری دەکات.
8- داهێنان پزیشكان دەڵێن ئەو کەسانەی بەپێی پێویستی جەستە دەخەون و پشوودەدەن، مێشکیان توانای بیرکردنەوەی زیاتردەبێت و داهێنان لە کارەکانیان چاوەڕێدەکرێت، هەروەها ئاسانتر فێری کارەکان دەبن و بە زوویی شیکاری کێشەکان دەکەن.
