ڤیكتۆر شیپارد ناوی ئەو پاوەیە كە لەوێنەكەدا دەركەوتووە و ماوەی 9 ساڵە یەك ئوتومبێلی هەیە كە ئەویش ئوتومبێلی جۆری تویۆتا توندرایە.
ڤیكتۆر لەماوەی ئەو 9 ساڵەدا 1 میلیۆن كیلۆمەتر بە ئوتومبێلەكەی ڕۆیشتووە و ئوتومبیلەكەی تێكنەچووە. بەو هۆیەشەوە لقێكی كۆمپانیای یابانی تویۆتا لە ئەمریكا بڕیاریدا لە مەراسیمێكی بچووكدا ئوتومبێلێكی جۆری تویوتا توندرای 2016 وەكو دیاری بداتە ڤیكتۆر.
ڤیكتۆر ئەوەشی ڕاگەیاند كە بەدرێژایی ئەو 9 ساڵە ئوتومبێلەكەی پاراستووە، لەگەڵئەوەی زۆر پێی ڕۆیشتووە بەڵام بەپاكی هێشتویەتیەوە.
