زۆرجار دەبیستین هەندێ دایک بێزاری خۆیان دەردەبڕن لەوەی منداڵەکانیان خۆڵ دەخۆن ئەمەش زیاتر لە مناڵانی نێوان (2-3) ساڵ دەبینرێت ئەمەش بە هۆی کەمی ماددەی ئاسنە لە لەشی منداڵەکەیا دواتر توش بوونی بە کەم خوێنی.
وە هەندێک جار ئەمە بەدی دەکرێت لەو منداڵانەیە کە نەخۆشی ئەقڵیان هەیە وەک ئۆتیزم، هەندێک کات منداڵەکە جگە لە خۆڵ سابوون و بۆیاخی دیوارو ، وەرەقە، بەرد لەوانەیە پیسایی خۆشی بخوات وە ئەم حاڵەتە پێی ئەوترێ (بایکا)، بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە ئەگەر هاتوو ڕەنگی پێستی منداڵەکە زەرد بوو وە خواردنی کەم واتە ئارەزووی خواردنی نەبوو وە ئەم حاڵەتەی لەگەڵ بوو پێویستە سەردانی دکتۆری پێبکرێت بۆ دیاریکردنی نەخۆشیەکەی و پێدانی دەرمانی ئاسنی خوێن.
