بێگومان هه‌مووان ده‌زانین كه خواردنه‌وه‌ی ئاو سوودێكی زۆر ده‌به‌خشێت به له‌شمان، چونكه به‌رپرسه له كردنه‌وه‌ی خانه‌كان و پاراستنی له‌ش له ژه‌هراوی بوون، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئاوه‌ی ده‌یخۆیته‌وه گه‌رم بێت سوودی زۆر زیاتره له ئاوه سارده‌كه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی "ئینوسا" سووده‌كانی خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم له‌سه‌ر گه‌ده‌ی به‌تاڵ بریتیه له‌مانه:
خواردنه‌وه‌ی كوپێك ئاوی گه‌رم و لیمۆ له به‌یانیاندا، یارمه‌تی له‌ش ده‌دات سوودی زیاتر له‌خۆراكه ته‌ندروسته‌كان وه‌ربگرێت و ڕێگه له زیانه‌كانی خواردنی چه‌ور و زیانبه‌خش بگرێت.
خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم زۆر به‌سووده بۆ هه‌وكردن و هه‌ڵامه‌ت و قورگ ئێشه و كۆكه، كه به‌هۆی سه‌رماوه تووش ده‌بێت، یارمه‌تی ئاسانكردنی هه‌ناسه‌دان ده‌دات. خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ڕزگار ده‌كات له كرژبوونی ماسولكه‌كان، هێوركردنه‌وه‌یان.
خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای له‌ش و ئاره‌ق كردنه‌وه، ئه‌مه‌ش یارمه‌تیده‌ره بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ژه‌هر له له‌شدا. خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم یارمه‌تی پاراستنی پێست ده‌دات، بریقدار گه‌شاوه‌ی ده‌كات، هه‌میشه به گه‌نجی ده‌مێنێته‌وه.
خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی قژێكی بریقدار و گه‌شاوه، به‌هێزی ده‌كات. خواردنه‌وه‌ی ئاوی گه‌رم ده‌بێته هۆی چالاككردنی سوڕی خوێن، به‌هێزكردنی دڵ. به‌ڵام ئاگاداربه خواردنه‌وه‌ی ئاو له‌گه‌ڵ نان یان دوای نان زیانی هه‌یه، تووشی نه‌خۆشی خراپ ده‌كات.
