چه‌ندین و هۆز و تیره له ناوچه جیاجیاكانی جیهان ماون كه كاریگه‌ری ته‌كنه‌لۆجیا و ژیانی مۆدێرنیان نه‌كه‌وتۆته سه‌ر و له‌سه‌ر ئاكار و كه‌لتوری ره‌سه‌نی خۆیان ماون، تیره‌كانی (مونداری) یه‌كێكن له‌وانه و هه‌ندێك له دابونه‌ریته‌كانیان مایه‌ی سه‌رسوڕمانن.
تاریق زه‌یدی، فۆتۆگرافۆر و رۆژنامه‌نوس، به ئامانجی روماڵكردنی شێوه‌ی ژیانی یه‌كێك له دابڕاوترین كۆمه‌ڵگه‌كانی جیهان، سه‌ردانی تیره‌كانی (مونداری) له باشوری وڵاتی سودانی كرد و وێنه‌ی سات و كاروباری رۆژانه‌یانی گرت.
ئه‌م تیره‌یه گشت كاروباریان له‌ڕێی ره‌شه‌وڵاخه‌كانیانه‌وه به‌ڕێده‌كه‌ن، ره‌شه‌وڵاخه‌كانیان وه‌ك نیشانه‌ی شكۆمه‌ندی و وه‌ك دراو و سه‌رچاوه‌ی بژێوی به‌كارده‌هێنن، به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ساڵانه نزیكه‌ی ٥٠٠٠ پیاوی ئه‌و ناوچه‌یه له ئاكامی شه‌ڕ له‌سه‌ر ره‌شه‌وڵاخ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن.
تاكه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه به گشتی له‌بارێكی ته‌ندروستی باشدان و رێژه‌ی نه‌خۆشی كه‌مه، ئه‌مه‌ش بۆته مایه‌ی سه‌رنج، به‌یانیان به میزی وڵاخه‌كانیان سه‌ر و ملیان ده‌شۆن و به چیلكه ددانیان پاك ده‌كه‌نه‌وه، پاشنیوه‌ڕوان له تێكه‌ڵه‌یه‌كی لم و خۆڵه‌مێشدا پشوو ده‌ده‌ن و له ئاوی چه‌م و روباردا خۆیان ده‌شۆن.
ده‌وترێت هه‌ر تاكێكی ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه وڵاخێكی هه‌ڵبژارده‌ی هه‌یه و خزمه‌تی تایبه‌تی ئه‌كه‌ت و ئه‌ویش له به‌رامبه‌ردا به‌خێوكاره‌كه‌ی ده‌ناسێته‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كی ناوازه له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵدا به‌دیده‌كرێت.
