له‌به‌رچی له‌نێو زۆربه‌ی ئه‌سانسۆره‌كانى صین دوگمه‌ی ژماره‌ چوار نییه‌؟


له‌نێو زۆربه‌ی ئه‌سانسۆره‌كانی چین، دوگمه‌ی ژماره‌ چوار نییه‌، ئه‌مه‌ش نهێنییه‌كی تێدایه‌.
ژماره‌ چوار له‌ چین به‌ ژماره‌یه‌كی شووم ناسراوه‌، چونكه‌ ژماره‌ چوار به‌ زمانی چینی، زۆر له‌ وشه‌ی مردن نزیكه‌، به‌م هۆیه‌وه‌ش زۆربه‌ی كه‌س له‌و وڵاته‌، ئه‌و ژماره‌یه‌ به‌ شووم تێ ده‌گه‌ن.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژماره‌ چوار به‌ ژماره‌یه‌كی شووم ناسراوه‌، زۆربه‌ی هۆتێل و نه‌خۆشخانه‌ و باڵه‌خانه‌كانی چین، له‌نێو ئه‌سانسۆره‌كانیاندا، ژماره‌ چواریان دانه‌ناوه‌، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ژماره‌یه‌ دوور بكه‌ونه‌وه‌.
له‌ كاتێكدا له‌نێو ئه‌سانسۆره‌كانیاندا ژماره‌ چوار نییه‌، له‌ باڵه‌خانه‌كانیاندا نهۆمی چواره‌م به‌ نهۆمی پێنجه‌م ناو ده‌به‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك له‌ ژماره‌ چوار دوور بكه‌ونه‌وه‌.