به گوته‌ی پسپۆڕانی بواری خۆراك، خواردنی ماست و میوه‌ی ترش پێكه‌وه مرۆڤ تووشی نه‌خۆشی ده‌كات و ده‌زگای هه‌ره‌س تێكده‌دا.
د. فاتیمه حوسێنی، پسپۆڕی خۆراك له ئێران ده‌ڵێ، نابێ میوه‌ی ترش و به‌رهه‌مه‌كانی شیر وه‌كوو ماست و په‌نیر پێكه‌وه بخۆن، چونكه تێكه‌ڵكردنی ئه‌و دوو خوراكه ئاستی هه‌ره‌سكردنی خۆراك كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ڕێژه‌ی باكتریای نۆرمالێش له گه‌ده‌دا كه‌م ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌و پسپۆڕه‌ی خۆراك ده‌شڵێ: "خواردنی ماس و میوه‌ی ترش پێكه‌وه، ڕاده‌ی هه‌ستیاری زیاد ده‌كات و مرۆڤ تووشی كۆخینی به‌رده‌وام ده‌كات".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه باشتر وایه له‌بری تێكه‌ڵكردنی ماست له‌گه‌ڵ میوه‌ی ترش، له‌گه‌ڵ كشمیش، دارچین، گوڵه‌باخ یان كه‌مێك هه‌نگوێن تێكه‌ڵی بكه‌ن، چونكه تێكه‌ڵكردنی ماست له‌گه‌ڵ ئه‌و خۆراكانه هیچ كێشه‌یه‌كی نییه و بگره سوودیشی زۆره.
تێكه‌ڵكردنی به‌رهه‌مه‌كانی شیر له‌گه‌ڵ میوه‌ی ترش مه‌ترسی هه‌یه، چونكه میوه زۆر زوو له گه‌ده‌دا هه‌ره‌س ده‌بن، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كانی شێر وه‌كوو ماست و په‌نیر ماوه‌یه‌كی زۆریان بۆ هه‌ره‌سبوون پێویسته.
تێكه‌ڵكردنی ماست له‌گه‌ڵ میوه‌ی ترش ده‌بێته هۆی مه‌ینی به‌رهه‌مه‌كانی شیر له گه‌ده‌دا و ئه‌مه‌ش ئه‌سیدی گه‌ده زیاد ده‌كات.
