له‌وانه‌یه زۆربه‌ی پیاوان ئه‌و پرسیاره‌یان لا دروست بێت، كه بۆچی دوگمه‌ی كراسه‌كانیان لای ڕاسته، ئه‌مه‌ش نهێنییه‌كی تێدایه.
كراسی پیاوان و ئافره‌تان، جگه له‌وه‌ی شێوه‌یان جیاوازه، تایبه‌تمه‌ندیی جیاوازیشی هه‌یه، چونكه دوگمه‌ی كراسی پیاوان لای ڕاسته و هی ئافره‌تانیش لای چه‌په.
ماڵپه‌ڕی (موحیتى ئه‌تله‌سى) هۆكاری دوگمه‌ی كراسی پیاوانی خستووه‌ته ڕوو، كه بۆچی هه‌موو كراسێكی پیاوان دوگمه‌كانیان له لای ڕاسته، هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م.
له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا، كه ئه‌و كات جه‌نگی جیهانی هه‌بوو، زۆربه‌ی پیاوان چه‌ك و شمشێره‌كانیان به ده‌ستی ڕاست ده‌گرت، بۆیه ئه‌و به‌رگدرووانه‌ى كراسی پیاوانیان به‌رهه‌م ده‌هێنا، بڕیاریان دا دوگمه‌ی كراسی پیاوان لای ڕاست دابنێن، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به ئاسانی و به ده‌ستی چه‌پیان، كراسه‌كانیان بكه‌نه‌وه
