پیتزایه‌كی دوو كیلۆمه‌تری دروست ده‌كرێت !


له‌ ئیتاڵیادا پیتزایه‌كی دوو كیلۆمه‌تری دروست كراوه‌، كه‌ بووه‌ته‌ گه‌وره‌ترین پیتزا، كه‌ تا ئێستا دروست كرابێت.
له‌ شاری ناپڵسی ئیتاڵیا، له‌ لایه‌ن 100 چێشتلێنه‌ری تایبه‌ته‌وه‌، پیتزایه‌كی دوو كیلۆمه‌تری دروست كرا، به‌مه‌ش بووه‌ گه‌وره‌ترین پیتزا، كه‌ تا ئێستا له‌ سه‌رانسه‌ری جیهاندا دروست كرابێت.
ئه‌و پێكهاتانه‌ی له‌و پیتزایه‌دا به‌كار هاتبوو، بریتی بوو له‌: دوو هه‌زار كیلۆگرام ئارد، 1600 كیلۆگرام ته‌ماته‌، دوو هه‌زار كیلۆگرام په‌نیری پیتزا، 200 لیتر ڕۆن، 30 كیلۆگرام ڕێحان و 1500 لیتر ئاو.
بۆ دروستكردنی پیتزایه‌كه‌ش له‌لایه‌ن 100 چێشتلێنه‌ره‌كه‌وه‌، 11 سه‌عاتی خایاند، درێژی پیتزایه‌كه‌ش دوو هه‌زار مه‌تر بوو، بۆیه‌ توانی ڕیكۆدی ساڵی پار بشكێنێت، كه‌ ئه‌و كات پیتزایه‌ك له‌ شاری میلانی ئیتاڵیا دروست كرا، كه‌ درێژییه‌كه‌ی 1595 مه‌تر بوو.